کلۆپ لە ئینگلتەراوە چاوی لەسەر یاریزانانی وڵاتەکەیەتی
یورگن کلوپ ڕاھێنەری یانەی لیڤەر پوول کە ئێستا تیپەکەی لە یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگە چاوی لەوەیە بۆ وەرزی نوێ خولی ئینگلیزی ژمارەیەک یاریزانی ئەڵمانی و ھاونیشتمانی خۆی بباتە ریزی یانەکەی ، کلوپ بەرێوەبەری ھونەری یانە ئینگلیزیەکەش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا پێویستی بەتواناکانی ھەردوو یاریزانان کارکۆ ریوسی یاریزانی یانەی دۆرتمۆند و ماریۆ گۆتزەی یاریزانی یانەی باڤارییە بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بیباتە ریزی یانەی لیڤەرپوول رۆژنامەی دیلی میلی بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا کلوپ ڕاھێنەری لیڤەرپوول ئەوەی بە بەرپرسانی یانەکەی گووتوە کەوا پێویستیان بە تواناکانی ئەم دوو یاریزانە ئەڵمانییە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرەمی قسە لەسەر ھێنانی ئەوان بکرێت بۆ یانە ئینگلیزیەکە.
کارزان کانەبی
