رۆنالدۆی بچووک بووە باڤاری

رۆنالدۆی بچووک بووە باڤاری
رۆنالدۆی بچووک بووە باڤاری
رۆژنامەکانی ئەڵمانیا و پورتوگال باشی چوونی ریناتۆ سانشێز دەکەن بۆ یانەی باڤاری ، لەبەرامبەریشدا رۆژنامەکانی ئینلگتەرا دەڵین ریناتۆ لە چەندین یانەی خولی پرێمەر لیگ داواکراوە بە تایبەتیش یانەی مانچستەر یونایتد کە زۆر بەھیوا بوو بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە ١٨ ساڵە لە یانەی بەنفیکا بۆ یانەکەی ئینلگتەرا ، رۆژنامەی دایلی مایلی ئینگلیزیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە شەیتانەکان لەم ھاوینە خۆیان بۆ ئەم یاریزانە ئامادە کردبوو لەسەر بڕی پارەش رێکەوتبوو بە گفت و گۆ لەگەڵ یانەی بەنفیکا، رۆژنامەکەش ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەا یان مان یوانیتد یەکێک بووە لەم یانانەی کە زۆرترین گۆفت و گۆی لەگەڵ ئەم یاریزانە کردوە لەسەر گواستنەوەی ، داواجار یانەی بایرن میونخ بە بڕی ٣٥ملیۆن یۆرۆ ئەم یاریزانە گواستنەوە بۆ میونخ ، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ھەریەک لە یانەی مان یوانیتد و ریال مەدرید و بەرشلۆنە داوای ئەم یاریزانەیان کردوو بەڵام دواجار ئەنچلۆتی سەرکەوتووبوو، رۆژنامەکانی ئەڵمانیاش ئەوەیان نووسیوە کە دەلێن دواجار ئەنچلۆتی ریناتۆی گواستنەوە میونخ رۆژنامەکانی ئەڵمانیاش ئەم یارزانەیان بە رۆنالدۆی بچووک ناو بردووە.
کارزان کانەبی
Top