هەڵبژاردەی كوردستان یارییەكی دۆستانە ئەنجام دەدات

هەڵبژاردەی كوردستان یارییەكی دۆستانە ئەنجام دەدات
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی كۆنیفا، وا بریارە رۆژی چوارشەممە لە یاریگەی یانەی هەندرێن كاتژمێر 4:30 ئێوارە هەڵبژاردەی كوردستان لە یارییەكی دۆستانەدا رووبەرووی یانەی گازی باكوور ببێتەوە.
ئەمە دەبێتە یەكەم یاری دۆستانەی هەڵبژاردەی كوردستان دوای دەستنیشانكردنی 23 یاریزان، كە بەشداری لەم پاڵەوانێتیە دەكەن چاوەروان دەكرێت خەسرەو گورون-ی راهێنەر لەم یارییە پلانی یاریكردنی بۆ پاڵەوانێتیەكە جێگیر بكات و سوود لە زۆربەی یاریزانەكان وەربگرێت.
جێگەی باسە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا لە هەرێمی ئەبخازیا لە رووسیا ئەنجام دەدرێت لە كۆتایی مانگی 5 پاڵەوانێتیەكە دەست پێ دەكات.
Top