باڤاری ھەوڵی خۆ بەھێزکردن دەدات

باڤاری ھەوڵی خۆ بەھێزکردن دەدات
باڤاری ھەوڵی خۆ بەھێزکردن دەدات
بۆ وەرزی نوێ یانەی باڤاری لەسەر دەستی ئەنچلۆتی ڕاھێنەر ئارەزووی بەھێزکردنی تیپەکەیان دەدەن، پێگەی زود دویتشەی ئەڵمانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کە یانەی بایرن میونخ ھەوڵی ئەوە دەدات بۆ ئەوەی ساندرۆ فاغنر یاریزانی پێشووی خۆی و یانەی دارمشتادت لە ھاوینی ئەمساڵ بھێنێتە ریزی یانەکەی، فاغنری یاریزانی دارمشتادت پێشووتر لە قوتابخانەکانی باڤاری پێگەیشتووە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە ساڵی ٢٠٠٠٧ لە تەمەنی ١٩ساڵی ھاتۆتە تیپی یەکەم بەھۆی کێشەکانی لەگەڵ کلیسزمان بەخۆڕایی رووی لە یانەی دیسبۆرگ کردوە پێش ئەوەی بچێتە یانەی برێمەن دواتریش بۆ یانەکانی کایزر سلاوترن و ھێرتابەرلین لە ھەمووشی سەرکەوتنی بەدەستھێناوە لە نێو یاریگا، لەگەڵ یانەی دارمشتادتی ئەڵمانیش ئەمساڵ یەکێک لە ھێرشبەر ھەرە بەتواناکانی یانەکەی بووە ١٤ گۆڵی تۆمارکردوە لە ٢٣ یاری و ٣ گۆڵیشی درووست کردوە گرێبەستی ناوبراویش لەگەڵ یانەکەی تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٧یە و یانەی باڤاریش ئارەزووی زۆر دەکات بۆ ئەوەی بە بڕە پارەیەک ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ریزی یانەکەی یاریزانی ناوبراویش ئارەزووی یاری کردن لە خولی ئینگلیزی دەکات.
کارزان کانەبی
Top