لیڤەرپوول و چێلسی شەڕ لەسەر یاریزانێکی ئەڵمانی دەکەن

لیڤەرپوول و چێلسی شەڕ لەسەر یاریزانێکی ئەڵمانی دەکەن
لیڤەرپوول و چێلسی شەڕ لەسەر یاریزانێکی ئەڵمانی دەکەن
ھەردوو یانەی لیڤەرپوول و چێلسی ئینگلیزی بە بەھێزی کێبرکێ یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی رۆمای ئیتالی ئەنتۆنیۆ رۆدیگر بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بیگوازنەوە ریزی یانەکانیان، رۆژنامەی سەنی بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوول لە رێگەی کلۆپی ڕاھێنەری ئەڵمانی لەسەر ھێلە بۆ ئەوەی ھاونیشتمانی خۆی ئەنتۆنیۆ ڕازی بکات بە ھاتنی بۆ ریزی یانەی لیڤەرپوول رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە کە کلوپ بەردەوام پشتگیری ئەم یاریزانەی کردوە ، یانەی چێلیسش ئارەزووی بەدەستھێنانی ئەم یاریزانە دەکات، ئەوەشیان ئاشکرا کردوە کە بڕآ گرێبەستی ئەم یاریزانە ١٥ملیۆن جونەی ئیستەرلینیە بەمەرجی ڕازی بوونی یانەکەی پایتەختی ئیتالیا کۆنتی ڕاھێنەری یانەی چێلسی دەیەوێت بەھێنانی ئەم یاریزانە شوێنی تێری کاپتنی یانەکە پڕ بکاتەوە ئەمسالێش لە ٢٩ یاری لەگەڵ یانەی رۆما ئاستی باشی پێشکەش کردووە و دوو گۆڵآ تۆمارکردوە.
کارزان کانەبی
Top