پاڵەوانیەتی بۆلینگ بۆ قوتابی پەیمانگاکان ئەنجامدرا

پاڵەوانیەتی بۆلینگ بۆ قوتابی پەیمانگاکان ئەنجامدرا
پاڵەوانیەتی بۆلینگ بۆ قوتابی پەیمانگاکان ئەنجامدرا
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەکانی بۆلینگ لە کوردستان وبەرەوو پێشبردنی ئاستی ئەم یارییە لە کوردستان و لە ژێر ناونیشانی خەبات و کۆڵنەدانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لێژنەی ناوچەی قوتابیانی پەیمانگاکان بە ھاوکاری شاری سمایلاند ھەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانیەتیەکی بۆلینگ بۆ زیاتر لە٦٤ یاریزانی پەیمانگاکان لە ھەردوو ئاستی کوڕان و کچان کە یاریزانانی بەشداربوو لە گۆروپە جیاوازەکانی بەشی پەیمانگاکان بەسەر ١٦گروپ بەشداربوون دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان یاریزانانی بەشداربوو لە بەشەکانبۆ ماوەی سێ رۆژ ھەریەک لە تیپی بەشەکانی کارگێڕی ژمێریاری و کارگێری کاریش گەیشتنە یاری کۆتایی خولەکە لەم پاڵەوانیەتیەش یاریزانانی بەشداربوو توانیان ئاستێک بەرزیان پێشکەش کرد لە پاڵەوانیتیەکە لە یاری کۆتایشدا تیپی بەشی ژمێریاری توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ناونازی خولەکە بەدەشت بھێنێت بەسەر تیپی کارگێری کار کە پلەی دووەمی بەدەست ھێنا، لە کۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانە سەرکەوتووەکان دابەشکرا، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتەیش لەشکر بەکر بەرپرسی قوتابیان لە بەشی پەیمانگاکان بە ڕاگەیاند گوتی" ئێمە وەکو یەکێتی قوتابیانی کوردستان کە بەردەوام لە خەمی قوتابیانی خۆمان دایانە بۆیە بە ھاوکاری کۆمپانیای شاری یاری سیمالاند ھەڵساین بە ئەنجامدانی یارییەکانی بۆلینگ دوای ئەوەی کە بەھۆی قەیرانەوە ماوەیەکە خوڵیان بۆ نەکراوتەوە ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەتیان بە کردنەوەی خولی تایبەت و بەردەوام بۆ ئەوەی ئاستی ئەوان بەردەوام لەبەرەوو پێش چوون دابێت
کارزان کانەبی
Top