نیاز محەمەد بڕیاری کۆتایی نەداوە
ھەرچەندە نیاز محەمەد ئەمساڵ لەگەڵ ھەردوو یانەی ھەولێرو پێشمەرگەی ھەولێر لە ھەردوو خولی نایابی یانەکانی کوردستان و عێراق بەشداری کردوو توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لە خولەکە ھەر بۆیەش لەلایەن ڕاھێنەرانی ھەردوو ھەڵبژاردەی عێراق و کوردستان بانگەشت کرا، نیاز ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارییە لەگەڵ ھەڵبژاردەی کوردستان بۆ پاڵەوانێتی کۆنیفا لە وڵاتی روسیا ، بەڵام تاکو ئێستا نیاز بڕیاری کۆتایی نەداوە لەسەر چارەنووسی وەرزشیی خۆی ئایا لەگەڵ پێشمەرگەی ھەولێری پیرمام بەردەوام دەبێت یاخود یانەیەکی تر دەدۆزیتەوە بۆ درێژەدان بە وەرزش کردن، لەم بارەشەوە نیاز محەمەد یاریزانی یانەی پێشمەرگە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من لە ئێستادا سەرقاڵی مەشقەکانی خۆمم لەگەڵ ھەڵبژاردەی کوردستان بۆ بەشداری کردنمان پاڵەوانێتی کۆنیفا بۆ ھەڵبژاردەی ھەرێمەکان بۆیە تاکو ئێستا قسەم لەسەر ماوەی گرێبەستەکەم نەکردوە لەگەڵ یانەکانی ھەولێرو پێشمەرگەی ھەولێر ئەوانیش بەفەرمی ھیچ قسەیەکیان لەگەڵ من نەکردوە چونکە خولی کوردستان و عێراق ماوەیەکە بە کۆتایی ھاتووە منیش لە ئێستادا نامەوێ بیر لە گرێبەست بکەمەوە چونکە ھیچ دانیشتنێکم لەگەڵ یانەکانی خۆم نەکردوە بۆ دیاری کردنی چارەنووسی وەرزشی خۆم، من دەمەوێت زۆرترین خزمەت بە بواری وەرزشی بکەم لە کوردستان چونکە ھەتاکو یانەکانی خۆمان پێویستیان بەمن بێت من خزمەتی وەرزشی شارەکەم دەکەم، لەسەر بڕیاری کۆتایشم لەگەڵ ھیچ یانەیەک قسەم نەکردوە، جێگای ئاماژە پێکردنە نیاز محەمەد لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستانی بەدەستھێنا.
