چێلسی و مان شەڕەی بەدەستھێنانی جۆن ستونز دەکەن

چێلسی و مان شەڕەی بەدەستھێنانی  جۆن ستونز دەکەن
چێلسی و مان شەڕەی بەدەستھێنانی جۆن ستونز دەکەن
رۆژنامەکانی وڵاتی بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا ھاوینی ئەمساڵ بازاری گواستنەوەی یاریزانان گەرم دەبێت و ھەریەک لە یانەکانیش شەڕی بەدەستھێنانی یاریزانان دەکەن، جۆن ستونزی یاریزانی یانەی ئیڤەرتۆن لەلایەن ھەریەک لە یانەکانی مان یونایتد و چێلسی کێبرکێ دەکرێ لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی ئەم یاریزانە، لە ئێستاشدا یانەی بەرشلۆنەش ھاتۆتە سەر ھێل بۆ بەدەستھێنانی ئەم یاریزانە چونکە لە ھێلەکانی یاری کردن پێویستیان بەم یاریزانەیە، جگە لەوەش یانەکانی ئینگلتەرا ئامادەن بڕی ٥٠ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم یاریزانە دابین بکەن تەنیا بۆ ئەوەی لە دەستیان نەچێت، یاریزانی ناوبراویش بیر لە خولی ئەمریکی دەکاتەوە چونکە پارەیەکی زۆری بۆ دابین دەکەن ، ئەم یاریزانە لە ژێر مەشقەکانی رۆبرتۆ مارتینیز ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە ، رۆژنامەکانی ئینگلتەراش دەلێن مۆرینھۆی ڕاھێنەری نوێ یانەی مان یونایتد داوای ئەم یاریزانەی لە ئیدارەی تیپەکەی کردووە بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بگوازنەوە ئۆلترافۆرد، یانەی چێلیسش ئامادەیە بڕی ٤٥ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی بۆ ئەم یاریزانە دابین بەڵام مارتێنیزی ڕاھێنەری یانەی ئیڤەرتۆن داواکانی یانەکانی ڕەت کردۆتەوە تاکوئێستاش ئەم یاریزانە چارەنووسی خۆی دیاری نەکردووە کە ئایا لە وەرزی نوێ درێسی چ تیپێک دەپۆشێت.
کارزان کانەبی
Top