راكردنی بەكۆمەڵ بۆ ئافرەتان لە هەولێر ئەنجام درا

راكردنی بەكۆمەڵ بۆ ئافرەتان لە هەولێر ئەنجام درا
رۆژی شەممە لەنێو تراكەكانی پاركی سامی عەبدولرەحمان لەشاری هەولێر، راكردنێكی بەكۆمەڵ بۆ كچان لەپێناو ئاشتی و تەبایی ئەنجام درا، كە رێكخراوی ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر سەرپەرشتی دەكرد.
ماوەی راكردنەكە دوو كیلۆمەتر بوو، نزیكەی 200 كچ بەشداریان كرد، كچانی بیانیش لە ئاسیا و ئەورووپا ئەوانەی بەشداریان كرد، لەم راكردنە هەردوو خۆشك شەونم قادر و بەفرین قادر پلەكانی یەكەم و دووەمیان بە دەستهێنا.
ئەنجامی كۆتایی راكردنەكەش بەم شێوەیە بوو:
1-شەونم قادر
2-بەفرین قادر
3-فاتیمە كاوە
4-رازیە سالم
لەكۆتاییدا لەلایەن بەرپرسانی ئامادە بوو، خەڵات بەسەر براوەكان دابەش كرا. وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە هەمان شوێن راكردنی بەكۆمەڵ بۆ كوڕان ئەنجام بدرێت.
رێبین رەمزی
Top