خولی پلە یەكی كوردستان دواخرا
دوای تەواوبوونی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی كوردستان، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەفەرمی بریاری دا یارییەكانی قۆناغی دووەم لە رۆژی ( 17/5/2016) ئەنجام بدرێت و ماوەی 10 رۆژ پشووی نێوان هەردوو قۆناغەی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی كوردستانە.
جێگەی باسە لەگەڵ تەواوبوونی قۆناغی یەكەم یانەی سیروانی نوێ لە پێشەنگ دێت بە كۆكردنەوەی 6 خاڵ.
رێبین رەمزی
