یاریزانێكی كامیرۆنی لە نێو یاریگا كۆچی دوایی كرد
باتریك ئینكج تەمەن (26) ساڵ یاریزانی یانەی دینامۆ بۆخارست لەگەڵ هاتنە نێو یاریگای بە حەفت خولەك لە ناوەراستی یاریگا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد، هەرچەندە پزیشكەكانی یانەكە هەوڵێكی زۆریان لەگەڵ دا بۆ مانەوە دواتر لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر و نێو پزیشكەكان هەوڵی ئەوەیان دا لە مردن رزگاری بكەن، كەچی گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو.
بەرێوەبەری گشتی یانەی دینامۆ بۆخارست سەبارەت بەم بابەتە گوتی: ئەمە جێگەی باوەركردن نییە و ئەمە كارەساتە بۆ من و یانەكەم و جەماوەرەكەمان.
جێگەی باسە لە ساڵی 2003 لە كاتی بەرێوەچوونی یارییەكانی جامی كیشوەرەكان لە وڵاتی فەرەنسا رووداوێك بەهەمان شێواز روویدا، كاتێك یاریزانی هەڵبژاردەی كامیرۆن مارك ڤیڤیان فۆی لە یاری هەڵبژاردەی كامیرۆن بەرانبەر فەرەنسا لە نێو یاریگا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.
رێبین رەمزی




