سیمیۆنی سزا نادرێت

سیمیۆنی سزا نادرێت
لە كاتی بەرێوەچوونی یاری پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ تۆپی پێی لە نێوان هەردوو یانەی بایرەن میونیخ و ئەتلەتیكۆ مەدرید رووداوێك سەرنجی هەمووان بۆ خۆی راكێشا، كاتێك راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید سیمیونی هێرش دەكاتە سەر كەسێك بە توندی بەهۆی ئەنجامنەدانی گۆرانكاری بۆ تیپكەی، زۆربەی بۆچوونەكان باس لەوە دەكرا، كە سیمیونی هێرشی كردووتە سەر ناوبژیوانی چوارەم و هەندێكی تر باسیان ئەوەیان دەكرد، كە ئەم كەسە سەرپەرشتیاری یارییەكەیە یاخود رێكخەری یارییەكەیە، بەڵام گشت بۆچوونەكان هەڵەبوون.
زۆربەی رۆژنامەكانی جیهان بەدوای ئەم كەس نەناسراو گران، تا گەیشتنە ئەنجام و كەسە نهێنییەكە ئاشكرابو.
راهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید سیمیونی هێرشی كردە سەر رێكخەری وەرزشی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید پێدرۆ بابلۆ بەهۆی ئەنجامنەدانی گۆرانكاری تیپەكەی لە كاتی دیاریكراودا، بۆیە سیمیونی بەهۆی ئەم رووداوە لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزا نادرێت و لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە نێو یاریگا ئامادە دەبێت.
جێگەی باسە هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ریال مەدرید لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە شاری میلان رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.
رێبین رەمزی


Top