پاش تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی كوردستان بۆ تۆپی پێی، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە كۆكردنەوەی دوو خاڵ لە پلەی چوارەم و كۆتایی خولەكە دێت، رۆژی پێنجشەممە لە بارەگای یانەكەدا راهێنەر سەردار ساڵح بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پێشكەش بە دەستەی كارگێری یانەكە كرد پاش گفتۆگۆكردن بەفەرمی رەزامەندی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكە درا، هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بەفەرمی راهێنەری پێشووی یانەی نەورۆز ئەرسەلان جەلال وەكو راهێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەشێوەیەكی كاتی بۆ سێ یاری دەستنیشان كرا.
وا بریارە رۆژی هەینی ئەرسەلان جەلال یەكەم یەكەی مەشقی خۆی لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەنجام بدات.
جێگەی باسە لە خولی پلە یەكەكانی كوردستان لەم وەرزدا دوو یانە بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان سەردەكەوێت و ئێستا یانەی سیروانی نوێ لە پێشەنگی خولەكە دێت بە كۆكردنەوەی 6 خاڵ.
رێبین رەمزی