شێركۆ كەریم یانەكەی بەرەو نازناوێكی جیهانی برد

شێركۆ كەریم یانەكەی بەرەو نازناوێكی جیهانی برد
ئەمرۆ كۆتایی بە پاڵەوانێتی ویندر ستار-ی جیهانی بۆ یاریزانانی خوار تەمەن 21 ساڵ هات، كاتێك هەردوو یانەی گراسهۆبرزی سویسری و وێست هام یۆنایتدی ئینگلیزی لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە رووبەرووی یەكتربوونەوە، لەم یارییەدا كورە كوردی یاریزانی یانەی گراسهۆبرزی سویسری شێركۆ كەریم ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانی گۆڵی سەركەوتن بۆ یانەكەی تۆمار بكات و نازناوی خولەكە بەدەستبهێنێت.
هەر لەم پاڵەوانێتیەدا یاریزان شێركۆ كەریم بە باشترین یاریزانی خولەكە دەستنیشان كرا بە ئاستە بەرزەكەی بووە جێگەی سەرنجی چاودێرانی پاڵەوانێتیەكە.
جێگەی باسە لەم پاڵەوانێتیە دە یانە بەشداری تیاییدا كردبوو.



رێبین رەمزی
Top