تیڤیز لە کۆپا ئەمریکا بە دیاردەکەوێتەوە
دوای ئەوەی تیڤیز ھێرشبەری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ ماوەیەک لە ریزی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەبینراو گەڕایەوە وڵاتەکەی بۆ یاری کردن لە ریزی یانەی بۆکاجۆنیۆرزلە خولی یانەکانی ئەرجەنیتن بە ھۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە پێشکەشکردوە لەم وەرزە وای لە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین کرد جارێکی تر پشت بەتواناکانی ببەستێت لە پاڵەوانیەتی کۆپا ئەمریکا، مارتینۆی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا لە ئێستادا تیڤیز ئامادەیە بۆ یاری کردن و لە لیستی یاریزانانی دەستینشان کراویشە بۆ یارییەکانی جامی کۆپا ئەمریکا ، لە ماوەی ڕابردووش کارلۆس تیڤیز رۆلی گەوری گێراوە لەگەڵ یانەکانی وڵاتانی ئەوروپا.
کارزان کانەبی
