خانمە پیرەکە چاوی لەسەر کاڤانییە

خانمە پیرەکە چاوی لەسەر کاڤانییە
خانمە پیرەکە چاوی لەسەر کاڤانییە
بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی ھەوڵی ئەوەدەدەن بە گفت و گۆکردن لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان ئەوان ڕازی بکەن بۆ دەستبەرداربوون لە کاڤانی ھێرشبەری ئۆرگوایی یانەکەیان، بەڵام یانەی پاریسیش لە ھەوڵی قسە کردنە لەگەڵ یاریزانەکەی خۆی بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆی دیاری بکات، ناسر خەلێفی سەرۆکی یانەکەش ھەوڵی مانەوەی ئیبراھیمۆڤیچ دەدات بۆ درێژەدان بە یاری کردن لە ریزی یانە فەرەنسیەکە،رۆژنامەی توتو سپۆرتی ئیتالیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا بەرپرسانی یانەی خانمە پیرەکە قسەیان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانە کردوەبۆ ئەوەی بگەرێـەوە خولی کالچۆ و یاری کردنی لە ریزی یانەی یۆڤی، یۆڤانتۆیش بەھۆی لەدەستدانی مۆراتا دەیەوێت ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ریزی یانەکەی ، بەرپرسانی یانەی یۆڤی چاودێری یاریزانی بەلجیکی کریستیان بینتیکیش دەکەن بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەن بۆ بەھێزکردنی ھێلی ھێرشبردن.
کارزان کانەبی
Top