چێلسی بۆ ھێنانی ھیگواین ھاتە سەر ھێل

چێلسی بۆ ھێنانی ھیگواین  ھاتە سەر ھێل
چێلسی بۆ ھێنانی ھیگواین ھاتە سەر ھێل
کۆنتی ڕاھێنەری نوێ یانەی چێلسی ئینگلیزی بە بەھێزی ھاتۆتە سەر ھێل بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانی یانەی ناپۆلی ھیگواین ئامادەشە بڕی ٦٠ملیۆن دینار دابین بکات بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە، کۆنتی ڕاھێنەری ئیتالی بەفەرمی داوای لەبەرپرسانی یانەی بلوز کردوە کە بە زووترین کات گۆنزالۆھیگواین ھێرشبەری یانەی ناپۆلی لە ھاوینی ئەمساڵ بگوازنەوە ریزی یانەکەیان، رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کارگێڕانی یانەکەی پایتەخت ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا دەیانەوێت ئیدارەی یانەی ناپۆلی ڕازی بکەن بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە بەرامبەر بڕی ٦٠ملیۆن یۆرۆ ، بە ھاتنی ئەم یاریزانەش دەرگا بە ڕووی کۆستا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بۆ خۆی یانەیەکی تر ھەڵبژێرێت کە لەم وەرزە نەیتوانی ئاستی باش لەگەڵ یانەکە پێشکەش بکات، لە پاڵ یانەی بلو یانەکانی وڵاتی چینیش داوای ئەم یاریزانەیان کردوە ، ئەنتۆ نیۆی ڕاھێنەری نوێ بلوز ئارەزووی مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆستاس مانولاس یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی رۆماش دەکات بۆ ھاتنی بۆ یانەی بلوز، جگە لەوەش یانەی چێلسی ھەوڵی ھێنانی یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی ئەرسناڵ بەڕەگەز یونانی جگە لەم یاریزانە ھەوڵ بۆ ھێنانی رادیا ناینگولانی یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی رۆاش دەکەن ، کۆنتی ڕازی بووە بە رۆیشتنی کورتوای گۆڵپارێزی یانەکەی لەھاوینی ئەمساڵ ، کورتوا بیر لە چوونی بۆیەکێک لە یانەکانی ریال مەدرید یان بەرشلۆنە و پاریس سان جێرمان دەکاتەوە.
کارزان کانەبی
Top