سیروانی نوێ لە گازی باکووری بردەوە، پێشمەرگەش جارێکی تر یەکسان بوو
سیروانی نوێ لە گازی باکووری بردەوە، پێشمەرگەش جارێکی تر یەکسان بوو
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی گەڕی سێ یەمی قۆناغی یەکەمی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەکەکانی کورستان ئەمڕۆ چوارشەممە دوو یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان ئەنجامدرا ، لە شاری سلێمانی و لەسەر یاریگای فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە یانەی کۆیە بووە میوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن سەر ئەنجامیشدا ھەردوو یانە بە دوو گۆڵ و بە خالێک ڕازی بوون، لە شاری کەرکووکیش لە یارییەکی بەھێزدا یانەی گازی باکوور میوانداری یانەی سیروانی نوێ کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی سیروانی نوێ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەش بە سوودی یانەی سیروانی نوێ بە کۆتایی ھات بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ، گۆڵەکانی یانەی سیروان لە رێگەی ھەریەک لە یاریزانان(شالاو عەباس،موئەیەد عەبدول باست)تۆماریان کرد تاکە گۆڵی گازی باکووریش یاریزان محەمەدجەمال تۆماری کرد، بەم ئەنجامەش یانەی سیروانی نوێ ھاتە پێشەنگی یانەکان.
١-سیروانی نوێ٦خاڵ
٢-کۆیە٤خال
٣-گازی باکوور٤خاڵ
٤-پێشمەرگەی سلێمانی٢خاڵ
