كاوە ئیبراهیم راهێنەری گۆڵپارێزی یانەی وەرزشیی هەولێر

كاوە ئیبراهیم راهێنەری گۆڵپارێزی یانەی وەرزشیی هەولێر
كاوە ئیبراهیم بە یەكێك لە گۆڵپارێزە بەتواناكان دێتە هەژماركردن لە مێژووی یانەی وەرزشی هەولێر و ئێستاش وەكو راهێنەری گۆڵپارێز لە یانەی هەولێر درێژە بە كاری وەرزشی دەدات. كاوە شوێنپەنجەی دیارە لە درووستكردنی چەندین گۆڵپارێزی بەتوانا لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان، پێشووتریش لە هەریەك لە یانەكانی لاوانی هەولێرو تیپی یەكەمی هەولێر و وەحدات-ی ئوردەنی و تیلال-ی یەمەنی و یانەی دهۆك و بروسك و غازی شیمال كاری كردووە، كاوە ئیبراهیم لە دایكبووی ساڵی 1971ی شاری هەولێرە
Top