بەیار ئەبوبەكر لە دایكبووی ساڵی 1994ی شاری هەولێرە و یەكێك لە یاریزانە بەتواناكانی هێڵی بەرگرییە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق كە لە یانەی برووسكەوە پێگەیشتووە، دواتریش رووی لە یانەی دهۆك كردووە و ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە لە ریزی یانەی دهۆك یاری دەكات، چەندین گرێبەستیش پێشكەش بەم یاریزانە لاوە كراوە، بەڵام دەستبەرداری یانەكەی دەلال نەبووە، ئەمساڵیش لەلایەن هەر یەك لە یانەكانی باشوور و باكووری عێراق گرێبەستی پێشكەش كراوە، بەڵام ئەو ریزی یانەكەی جێنەهێشتووە، لەبەر خوێندنیش یاری بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق نەكردووە