رێبیری بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادەیە

رێبیری بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادەیە
رێبیری بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادەیە
بڕیارە ئەمشەو لە کاتژمێر ٤٥-٩شەو بە کاتی ھەرێمی کوردستان لە میانی یارییەکانی گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە وڵاتی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونخ ڕووبەرووی یانەی ئەتلەنتیکۆ مەریدی ئیسپانی ببێتەوە لە یاری ڕابردووش لە ئیسپانیا یانە ئیسپانیەکە بە گۆلێک بڕاوە بووە، گواردێلا ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا ئامادەن بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە چارەنووسازە ، پیپی ڕاھێنەری باڤاری ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا رێبیری یاریزانی یانەکەی ئامادەیە بۆ ئەم یارییە بەشدار دەبێت، جگە لەم یاریزانە پیپ گوتیشی بواتینگیش ئامادەیە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەنتیکۆ ، گواردێلا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەوەی ئاشکرا کرد کە تیپەکەیان ئامادەیە بۆ یارییەکەی ئەم شەو و تیپی ئەتلەنتیکۆ تیپێکی قورسە بۆ ئێمە لە یاری ڕابردووش ئاستی باشمان پێشکەش کردوە ٩٠ خولەکەمان لەبەر دەستە بۆ ئەوەی قەرەبووی شکستی ڕابردوو بکەینەوە .
کارزان کانەبی
Top