چێلسی چاوی لە تواناکانی یاریزانێکی ئەڵمانییە

چێلسی چاوی لە تواناکانی یاریزانێکی ئەڵمانییە
چێلسی چاوی لە تواناکانی یاریزانێکی ئەڵمانییە
دوای ئەوەی ئەم وەرزە یانەی چێلسی نەیتوانی ھیچ ئەنجامێکی باش لە خولی ئینگلیزی بەدەست بھێنێت بۆیە بۆ وەرزی نوێ یانەکە بیر لە بەھێزکردنی یانەکەی دەکاتەوە بۆ وەرزی نوێ خولەکە، کارگێڕانی یانەکەش ئارەزووی مۆرکردنی گرێبەستێک دەکەن لە ھاوینی ئەمساڵ لەگەڵ یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی رۆمای ئیتالی ئەنتۆنیۆ رۆدریجر بۆ ئەوەی بە ھاتنی ئەم یاریزانە یانەی بلوز خۆی زیاتر بەھێز بکات، رۆژنامەکانی بەریتانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا کۆنتی ڕاھێنەری نوێ یانەکە داوای لە بەرپرسانی یانەکە کردوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ئەڵمانی ئەنتۆنیۆ مۆربکەن بۆ بەھێزکردنی ھێلی بەرگری یانەکەیان، ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی بلوز ئامادەیە بڕی ٣٠ملیۆن یۆرۆ بۆ ھاتنی ئەم یاریزانە دابین بکات ، بەڵام یانەی رۆما تاکو ئێستا دەستبەرداربوونی لەم یاریزانە ڕانەگەیاندوە.
کارزان کانەبی
Top