چێلسی چارەنووسی پاتۆی دیاری دەکات
دوای ئەوەی ئەم وەرزە پاتۆی یاریزانی بەرازیلی لە یانەی کورینیانسزی بەرازیلی پەیوەندی بە یانەی چێلسی ئینگلیزی کرد بۆ ئەوەی بتوانێ ببێتە فریادەرسی یانەکە و رزگر بوون لە ئەنجامە خراپەکانی کە پێشووتر مۆرنیھۆ نەیتوانی ئاستی ئەم تیپە بەرەوو باشی ببات بۆیە ھیندیگی ڕاھێنەری ھۆڵەندی تیپەکەی لە ئەستۆ گرت تاکو کۆتایی ئەم وەرزی خولی ئینگلیزی ، بەرپرسانەی یانەی بلوزیش لە شوێنی ھیندیگ ، ڕاھێنەری ئیتالی ئەنتۆنیۆکۆنتی دیاری کرد، بۆ مانەوەی یاریزانی بەرازیلیش ئەلیسکندەر پاتۆ کۆنتی بڕیار لەسەر ئایندەی ئەم یاریزانە دەدات، تۆری سکای سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردوەکەوا یانەی چێلسی ھیوا خوازە پاتۆ بمێنێتەوە، ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا کۆنتی زۆر سەرسامە بە ئاستی ئەم یاریزانە ، بەڵام ئەم یاریزانە بە خواستن ھاتۆتە یانە ئینگلیزیەکە تاکو ئێستاش یەک لای نەبۆتەوە کە ئایا دەچێتەوە خولی بەرازیلی یاخود ھەر لە چێلسی درێژە بە یاری کردن دەدات.
کارزان کانەبی
