میلان ھەوڵی بەدەستھێنانی ڕاھێنەرێک دەدات
دوای ئەوەی ئەم وەرزە یانەی میلانی ئیتالی ڕاھێنەری تیپەکەی دوورخستەوە بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی و لە شوێنی ئەویش کریستیان برۆکی ڕاھێنەری لاوانی یانەکە بە شێوەیەکی کاتی دەستنیشان کرد بۆ سەرپەرشتی کردنی تیپەکە لە خولی ئیتالی لە ئێستادا کارگێڕانی یانەی میلانی ئیتالی ھەوڵ بۆ ئەوە دەدەن ڕاھێنەرێکی بەتوانا دیاری بکەن بۆ سەرپەرشتی کردنی یانە لە خولی ئیتالیا بۆیە ژمارەیەک ڕاھێنەرانیان بەربژێرکردوە بۆ بەرێوەبردنی تیپەکە ، کەنالی سکای سپۆرتی ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی میلان لە ھەوڵی ئەوەن ڕاھێنەری یانەی سامپادۆریا فیتشینزمۆنتیلا بکەنە ڕاھێنەری داھاتووی یانەکەیان ، بە بڕوای ئەوان ئەم ڕاھێنەر دەتوانێ ببێتە فریادەرسی یانەکە لەم قەیرانەی ئەنجامی خراپ لە خولی ئیتالی.
کارزان کانەبی
