میدۆ شەممە قژی دەتاشی

میدۆ شەممە قژی دەتاشی
لەگەڵ بەردەوامبوونی لیستەر سیتی لەسەر ئەنجامە باشەكانی و مانەوەی لە پێشەنگی خولی نایابی ئینگلیزی، هەریەكە لە گاری لینكیر ئەستێری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرە و پێشكەشكاری بەناوبانگی ئینگلیزی راگەیاند، ئەگەر یانەی لیستەر سیتی بووە پاڵەوانی خولەكە ئەوە بەرنامەكەم بە بێ جل و بەرگ پێشكەش دەكەم بەشێوەیەكی راستەوخۆ.
وهەروەها ئەستێری پێشووی میسر و شیكەرەوەی یارییەكان لە كەناڵی (beins sports) ئەحمەد حوسام میدۆ راگەیاند: ئەگەر یانەی لیستەر سیتی بووە پاڵەوان ئەوە لە ستۆدیۆ بەشێوەیەكی راستەوخۆ قژم دەتاشم.
رۆژی دووشەممە لەگەڵ بە دەستهێنانی یانەی لیستەر سیتی نازناوی خولی ئینگلیزی بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا هەردوو ئەستێرە دووبارە قسەی خۆیان لەسەر ئەم دەستكەوتە مێژووی یانەی لیستەر سیتی كرد، گاری لینكێر گوتی: خەونەكە بووە راستەی، لە وەرزی داهاتوو لە یەكەم ئەلقەی بەرنامەكەم لە كەناڵی ( BBC) پرۆگرامەكە بە جل و بەرگری ژێرەوە پێشكەش دەكەم.
لە بەرانبەردا ئەحمەد حوسام میدۆ راستەوخۆ لە كەناڵی (bein sports) راگەیاند: كە رۆژی شەممە بەشێوەیەكی راستەوخۆ لە نێو ستۆدیۆی كەناڵەكە لەكاتی بەرێوەچوونی یارییەكانی خولی ئینگلیزی قژم دەتاشم و یانەی لیستەر سیتی بە شایستەوە بووە پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلیزی.
جێگەی باسە یانەی لیستەر سیتی رۆژی شەممە كاتژمێر 7ی ئێوارە لە نێو یاریگەی خۆی میوانداری یانەی ئیڤەرتوون دەكات چاوەروان دەكرێت پێش دەستپێكردنی یارییەكە و دوای تەواوبوونی یارییەكە ئاهەنگی بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە سازبكرێت.
رێبین رەمزی
Top