لیستەر سیتی بووە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی
هەرچەندە یانەی لیستەر سیتی بەرانبەر یانەی مانچستەر یۆنایتد یەكسانبوو بە گۆڵێك، بۆیه هەموو جیهان چاوی لە یاری نێوان هەردوو یانەی تۆتنهام و چێلسی بوو، كە لەم یارییە تۆتنهام تەنیا پێویستی بە بردنەوە هەبوو بۆ ئەوەی لە ركابەری خولەكە بمینێتەوە، كەچی یارییەكە بە یەكسانبوونی هەردوو یانە بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ تەواو بوو.
هەرچەندە هەموو یاریزانەكانی لیستەر سیتی و هاندەران و دەستەی كارگێری و سەرۆكی یانە سەیری یارییەكەی تۆتنهام و چێلسی-یان دەكرد، كەچی كلاودیۆ رانێری راهێنەری یانەكە بەرەو ئێتاڵیا بەرێكەوت بۆ ئەوەی ئێوارە خوانێك لەگەڵ دایكی بەسەربات و چاوی بە دایكی بكەوێت.
رانێری ماوەی 20 ساڵە لە گەورەترین یانەكانی ئینگلیزی و ئیسپانی و ئیتاڵی كاری كردووە، كەچی لەگەڵ یانەیەكی بچووكی وەكو لیستەر سیتی توانی یەكەم نازناو لە مێژووی خۆی بە دەستبهێنێت.
جێگەی باسە یانەی لیستر سیتی لە وەرزی رابردوو شەری مانەوەی لە خولی نایابی ئینگلیزی دەكرد و مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ كلاودیۆ رانییری تەنیا بۆ مانەوەی تیپەكە بوو لەم وەرزە.
رێبین رەمزی
