دۆن بە گەڕانەوەی ھاندەرانی دڵخۆشکرد

دۆن بە گەڕانەوەی ھاندەرانی دڵخۆشکرد
دۆن بە گەڕانەوەی ھاندەرانی دڵخۆشکرد
رۆژنامەکانی پایتەختی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا کریستانۆ رۆنالدۆ ئامادەیە و ھیچ گرفتێکی نەمایە ئەم ھەواڵەش بۆتە ھەوالێکی خۆش بۆ مەدریدیەکان لە یاری بەرامبەر مان سیتی لە چوارشەممەی داھاتوو ئامادە دەبێت،ھەرچەندە لە سێ شەممەی ڕابردوو دۆن یاری نەکردو شوێنی یاری کردنی ئەویش بە تەواوی دیار بوو لە پێکھاتەی ریال مەدرید بەشداری کردنی لە مەشقی دوێنی یەک شەممە بەسەرپەرشتی زیزۆ جگە لە مەشقکردنی لە ھۆڵآ داخراو و مەلەوانگە ئەوانە ھەمووی ھەوڵی چاکبوونەوەی ئەم یاریزانەیە رۆژنامەی مارکای بەناوبانگیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا رۆنالدۆ بەھێزی گەڕاوەتەوە و ھیچ گرفتێکی نەماوە لە رووی جەستەیی و دەروونی ئامادەیە و بێ گرفتە، مارکا ئەوەشی ئاشکرا کردوی کەوا دۆن لە ھەموو روویەکەوە ئامادەیە و پشکنینی پزیشکی بۆکراوە، لە مەشقی ئەمڕۆ دووشەممەش سەد لەسەد بەشدار دەبێت و ھەموو شتێک یەک لای بۆتەوە ، پزیشکانی یانەی شاھانەش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا کریست ئامادەیە بۆ یاری مان سیتی.
کارزان کانەبی
Top