بەرشلۆنە و میلان کێبرکێ بەدەستھێنانی نولیتۆ دەکەن
ھەردوو یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و یانەی میلانی ئیتالی کێبرکێ لەسەر بەدەستھێنانی یاریزانێکی یانەی سەلتافیگۆی ئیسپانی دەکەن بۆ ئەوەی ڕازی بکەن بۆ یاری کردن لە ریزی یانەکانیان لە وەرزی نوێ، میلان ئامادەکاری تەواوی کردوە بۆ ئەوەی نولیتۆی ھێرشبەری یانە ئیسپانیەکە بھێنە خولی کالچۆی ئیتالی و بەرشلۆنە ھەوڵی گواستنەوە دەدات، رۆژنامەی موندۆی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کە یانە کەتالۆنیەکە ئەوەی ئاشکرا کردوە کە لە ھاوینی زستانی ئەمساڵ ھەوڵی بەھێزی داوە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانەبھێنێتە بلوگرانا و میلانیش کێبرکێ بەھێزی کەتالۆنیا دەکات، نرخی ئەم یاریزانە ٢٩ساڵیەش تەنیا ١٨ملیۆن یۆرۆیە ، رۆژنامە ئیسپانیەکانیش ئەوەیان بلاو کردۆتەوە لە زستانی ڕابردووە ئەنرێکی ڕاھێنەری بەرسا ھەوڵی ھێنانی ئەم یاریزانەی داوە ، ئەم یاریزانەش تاکو ئێستا بەفەرمی ئەوەی ئاشکرا نەکردوە کەوا داھاتووی لەگەڵ کام یانە دەبێت.
کارزان کانەبی
