بن عەتیە نزیکە لە کۆچ کردن بۆ خولی ئیتالی
مەھدی بن عەتیەی یاریزانی بەڕەگەز مەغریبی و یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی نزیکە لەوەی بچێتەوە خولی ئیتالی ، سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانیش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا مەھدی بن عەتیە نزیکەوە لەوەی بچێتە ریزی یانەی خانمە پیرەکە و یانەی باڤاری بە یەکجاری جێ بەھێلێت ، مەھدی تەمەن ٢٩ساڵ لە ئێستادا ئارەزووی رۆیشتن دەکات لە یانەی بایرن بەھۆی چەند گرفتێکی پەیوەست بەخۆیەوە ، رۆژنامەکانی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکراکردوە کەوا ئەلیگری ڕاھێنەری یۆڤانتۆس دەیەوێت ئەم یاریزانە بگوازێتەوە یانەی لە کاتی ئێستادا بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ ئەم یاریزانە بگوازێتەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سوود لە تواناکانی ببینن، لە تۆری کۆمەلایەتیی تویتەریش بن عەتیە ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ڕەنگە بچێتە یەکێک لە یانەکانی رۆما یان یۆڤانتۆس ، رۆیشتنی ئەم یاریزانەش بەھۆی ھاتنی ھێلمزی ئەڵمانیە بۆ یانەکە بەھاتنی ئەویش شوێنی ئەم یاریزانە دەبێتە کورسی یەدەگ ، بەر لە دووساڵیش ئەم یاریزانە لە رۆماوە پەیوەندی بە یانەی باڤارییەکان کرد، یانەی بایرنیش بیر لە فرۆیشتنی ئەم یاریزانە بکاتەوە تەنیا بە ٢٢ملیۆن یۆرۆ ڕازی دەبێت بۆ دەستبەرداربوون لێ.
کارزان کانەبی
