یانەی شاھانە ھەوڵی مانەوەی بێل دەدەن

یانەی شاھانە ھەوڵی مانەوەی بێل دەدەن
یانەی شاھانە ھەوڵی مانەوەی بێل دەدەن
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ئێستادا لە گفت و گۆدایە بۆ ئەوەی بتوانێ گاریس بێلی یاریزانی یانەکەی ڕازی بکات بە مانەوەی لە ریزی یانەکەی بۆ چەند ساڵی داھاتوو ، رۆژنامەی مارکای ئیسپانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا کارگێڕانی یانەی شاھانە ھەموو ھەولێک دەدەن بۆ ئەوەی گرێبەستی بێل درێژ بکەنەوە بۆ چاند ساڵی داھاتوو کە لە ئێستادا چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا دەیانەوێت بێل بگوازنەوە ریزی یانەکانیان، ئەم رۆژنامە بەناوبانگەش ئەوەی ئاشکرا کردوەکەوا بێل جێگای متمانەی زیزۆی ڕاھێنەری یانەکەیە بۆیە دەیانەوێت لە یانەی شاھانە درێژە بە کاروانی وەرزشی بدات، رۆژنامەی ئیکسپرسی بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ئیدارەی یانەی مێرنگی گفت و گۆی لەگەڵ ئەم یاریزانە کردوە بۆ ئەوەی گرێبەستی تاکو ساڵی ٢٠٢١ بێت جگە لە مووچەی ھەفتانەی ٦٣ھەزار یۆرۆبێت، مان سیتیش بە بەھێزی ھاتۆتە سەر ھێل بۆ ئەوەی بێلی تەمەن ٢٦ساڵ ڕازی بکات لە یاری کردنی لە خولی ئینگلیزی لەسەر دەستی پیپ گواردێلا، جگە لە یانەی مان یونایتدیش ھەوڵی بەدەستھێنانی دەدات.
کارزان کانەبی
Top