ڕاکردنێکی بە کۆمەڵ بۆ ئافرەتان رێک دەخرێت

ڕاکردنێکی بە کۆمەڵ بۆ ئافرەتان رێک دەخرێت
ڕاکردنێکی بە کۆمەڵ بۆ ئافرەتان رێک دەخرێت
بە ئامانجی زیاتر گرنگیدان بە ئافرەتان و بەرەوو پێشبردننیان ڕێکخراوی ماراتۆنی ھەولێر ھەڵدەستێت بەکردنەوەی ڕاکردنێک بۆ ھەردوو ئاستی ئافرەتان و پیاوان کە بڕیارە لە دوو رۆژی جیاواز بەرێوە بچێت ، رۆژی شەممەی داھاتوو لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە ڕاکردنەکە بۆ ئافرەتانە لە پارکی سامی عەبدول رەحمان بەرێوە دەچێت، ماوەی ڕاکردنەکەش دوو کیلۆ مەتر و نیوە ، ڕاکردنی دووەمیش بۆ ئاستی پیاوانە کە بڕیارە رۆژی ١٤ی ئەم مانگە بەرێوە بچێت ھەر لە پارکی سامی عەبدول رەحمانە ماوەی ڕاکردنەوە ٥کیلۆ مەترە لە ئێستاشدا ناو نوسین لە نو پارکی سامی عەبدول رەحمان دەستی پێکردوە ، لەم بارەشەوە کارۆخ ساڵح لە لێژنەی سەرپەرشتیاری و لێژنەی ھونەری مارتۆنەکە بە سایتی گوڵانی راگەیاندگوتی" ئێمە بە ئامانجی زیاتر گرنگیدان بە ئاستی کچان و کوڕان ئەم پاڵەوانیتیەمان ڕیکخستووە بە ھیوای ئەوەی بتوانین زیاتر خزمەتی ئەوان بکەین، لە ئێستادا ئێمە بەردەوامین لە ئامادە کاری دوو پاڵەوانێتی لە دوو کاتی جیاواز ئەنجام دەدەین ، ھیچ گرفتێکمان نییە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیەش بۆ خۆئامادەکارییە بۆ ڕاکردنی گەورە لە مانگی دەی داھاتوو.
کارزان کانەبی
Top