یاریزانێكی پێشمەرگەی هەولێر خەڵاتكرا

یاریزانێكی پێشمەرگەی هەولێر خەڵاتكرا
ئەمرۆ شەممە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سەفین كانەبی پێشوازی لە یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر رەوا یوسف-ی كرد.
لەم پێشوازییەدا كردنە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بە ئاستی یاریزانی لاو (رەوا یوسف) نیشاندا، كە لە ماوەیەكی كەمدا توانی پێگەی خۆی لە پێكهاتەی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بكاتەوە و ئاستێكی نموونەیی لە گشت یارییەكانی چوار گۆشەی زێرین پێشكەش كرد، كە بووە جێگەی ستایشی رۆژنامەنووسان و چاودێرانی بواری تۆپی پێی كوردستان.
لەم پێشوازیكردندا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان خەڵاتێكی پێشكەش ئەم یاریزان رەوا یوسف كرد و هەروەها هاوكاری دارایی پێشكەش بە ناوبراو كرد.
جێگەی باسە رەوا یوسف لە یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی كوردستان لەم وەرزدا لە كۆی 6 شەش یاری دوو جار بە باشترین یاریزان دەستنیشان كرا و هەروەها گۆڵێكی گرنگی بۆ یانەكەی بەرانبەر یانەی زاخۆ تۆمار كرد.
رێبین رەمزی
Top