ئەنچلۆتی لە دوای یاریزانێکی بۆسنییە
کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاھێنەری ئیتالی و یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا بەرپرسانی یانەکە ئاگادارکردۆتەوە لە مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی یانەی رۆمالی ئیتالی میرالیم بیانتیچ بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ روو لە یانەی باڤاری بکات، پێگەی کالیچۆ ئەوەی بلاو کردۆتەوە کەوا یانەی باڤاری ھاتۆتە سەر ھێل بۆ واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی بۆسنی و یانەی رۆما بیانتیچ بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ لەژێردەستی ئەنلچۆتی یاری بکات، ، رۆژنامەکانی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا یانە ئەڵمانیەکە ئامادەیە بڕی ٤٠ملیۆن یۆرۆ دابین بکات بۆ بەدەستھێنانی ئەم یاریزانە بۆسنییە ، چونکە یانەکە لە ئێستا پێویستی ئەم یاریزانەیە بەھۆی کۆتایی ھاتنی گرێبەستی ئەلۆنسۆی ئیسپانی ، جگە لە یانەی باڤاری ھەریەک لە یانەکانی بەرشلۆنە و ریال مەدرید و چێلسی گرنگی بەم یاریزانە دەدەن بۆ ڕازی کردنی بۆ یاری کردن لە ریزی یانەکانیان ، رۆژنامەی لاریبۆبلیکای ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردوەکەوا ئەنرێکی ئامادەیە بڕی ٣٨ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم یاریزانە ئامادە بکات بۆ گواستنەوەی بۆ بلوگرانا ، بیانتچی تەمەن ٢٦ساڵ گرێبەستەکەی تاکو ساڵی ٢٠١٨یە ئەمساڵ لە ٣١ یاریدا لە خولی ئیتالی ٩گۆڵی تۆمارکردوە,
کارزان کانەبی
