یۆڤانتۆس داوای ماسکیرانۆی کردوە

یۆڤانتۆس داوای ماسکیرانۆی کردوە
یۆڤانتۆس داوای ماسکیرانۆی کردوە
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشاکرا کردووە کەوا یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی ئارەزووی مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ لەگەڵ خافیر ماسکیرانۆ یاریزانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە گرێبەستەکەی لە ساڵی ٢٠١٨ کۆتایی دێت لەگەڵ یانە کەتالۆنیەکە، رۆژنامەی کورییری دیللۆ سپۆرتی ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ھەردوو یانەی بەرشلۆنەو یۆڤانتۆس حەز دەکەن ئەم یاریزانە نەچێتە وڵاتی چین بۆ یاری کردن بۆ ئەوەی ڕازی بکەن بۆ یاری کردن لە ریزی یانە ئیتالیەکە، ئەم یاریزانە کە بە یەکێک لە یاریزانە ھەرە گرنگەکانی یانەی بەرشلۆنە دادەنرێت بە تایبەتی لەلایەن ئەنریکی ڕاھێنەر کەوا پشتی زۆری پێ بەستووە لە ناو یاریگاو چەندین ئەنجامی باشی بەدەستھێناوە لەگەڵ یانەی بەرشا ، ماسکیرانۆ پیشووتر لە ھەردوو خولی ئینگلیزی و ئیتالی یاری کردوە بێ ڕەزامەندی یانەی بەرشا ناتوانێ گرێبەست لەگەڵ ھیچ یانەیەک مۆربکات و یانەی بەرشا مەرجی رۆشتنی ١٠٠ملیۆنی بۆ داناوە ماسکیرانۆی تەمەن ٣٠ساڵ حەز دەکات بچێتە خولی چینی بۆ ئەوەی لە پاڵ چەندین ئەستێرەی تر یاری بکات.
کارزان کانەبی
Top