لیستی كۆتایی هەڵبژاردەی كوردستان ئاشكرا كرا

لیستی كۆتایی هەڵبژاردەی كوردستان ئاشكرا كرا
ئەمرۆ شەممە دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی كوردستان بەفەرمی ناوی 23 یاریزانی هەڵبژاردەكە بۆ بەشداریكردنی لە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا لە هەرێمی ئەبخازیا ئاشكرا كرا، كە تیاییدا 5 یاریزان لە هەڵبژاردەكە دوورخرایەوە.
دلشاد ساڵح سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی كوردستان و ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ تۆپی پێی بەفەرمی ناوی ئەو یاریزانانەی ئاراستەی یەكێتیەكەمان كرد، كە بەشداری لەم پاڵەوانێتیەكە دەكات و 5 یاریزانی لە هەڵبژاردەكەی دوورخستەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا دلشاد ساڵح گوتی: هەریەكە لە یاریزانان (دلۆڤان مەهدی(یانەی زاخۆ)، دلۆڤان ساڵح(دهۆك)، ئاماد ئیسماعیل(دهۆك)، بەرۆژ جادر(زاخۆ)، رێبوار نجەمەدین(برایەتی)) لە رێزی هەڵبژاردەی كوردستان دوورخرانەوە بە بریاری دەستەی راهێنەران.
لە كۆتایی قسەكانیدا دلشاد ساڵح گوتی: وا بریارە رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 5ی ئێوارە لە یاریگەی یانەی هەندرێن لە شاری هەولێر مەشقی هەڵبژاردەی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
هەریەكە لە یاریزانان (سەرهەنگ موحسین، زنار فەیزی، رێباز عەبدوڵڵا، جاسم محەمەد، ئاراس مستەفا، هەردی سیامند، خالید موشیر، هاوكار لەتیف، كامەران عەلی، بەیار ئەبو بەكر، نیاز محەمەد، كۆسرەت بایز، دیار رەحمان، میران خەسرۆ، هاورێ جەلال، هونەر ئەحمەد، عەلی عەزیز، محەمەد سابیر، فەرحان شكور، ئەیوب ئەیاد، عەبدوڵڵا كەیفی، رێكار هاشم، فەرهەنگ وریا) لە لیستی كۆتایی هەڵبژاردەی كوردستانن بۆ بەشداری كردنی لەم پاڵەوانێتیە.
رێبین رەمزی
Top