پوگبا لەبەرامبەر رۆدریگزە

پوگبا لەبەرامبەر رۆدریگزە
پوگبا لەبەرامبەر رۆدریگزە
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەکەیان پێویستی بە تواناکانی جیمس رۆدریگزی یاریزانی کۆڵۆمبی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییە لە ئەگەری رۆیشتنی پول پۆگبا
، رۆژنامەی کورییری دیللۆ سپۆرتی ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا لە گواستنەوەی ھاوینە رۆدریگز روو لە یەکێک لە یانەکانی ئیتالیا دەکات چونکە لە ئێستادا لەلایەن زێدانی ڕاھێنەر پشتی پێ نابەستێرێت لە کاتێت بێنتزی ڕاھێنەری پێشوو پشتی تەواوی پێ دەبەستی، یانەی یۆڤیش دەیەوێت سوود لەم ھەلە وەربگرێت لە ئەگەری فرۆشتنی ئەم یاریزانە رودریگز ڕازی بکات بۆ ھاتنی یانەکەی ھەرچەندە ریال بڕی ٨٠ملیۆن یۆری بە مۆناکۆ دا بۆ دەستبەرداربوونی، رۆژنامەکانیش ئەوەیان ئاشکرا کردبوو کە جیمس روو لە یانەی مان یونایتد دەکات خۆشی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا شێوازی یاری کردنی لە خولی ئینگلیزی نزیکە، یانەی یۆڤیش دەیوێت لە پاڵ یانەکانی مان سیتی و پاریس سان جێرمان کێبرکێ کڕینی ئەم یاریزانە بێت و بڕی ٤٠ملیۆن یۆرۆی بۆداناوە، لە ئێستادا پۆل پۆگبا تەنیا ١٠رۆژی ماوە بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستکەی لەگەڵ یانەکە کە بڕی گرێبەستەکەشی ٨٥ملیۆن یۆرۆ و مووچەی ساڵانە ٢ملیۆن یۆرۆیە.
کارزان کانەبی
Top