کلۆپ کار لەسەر ھێنانی سێ یاریزان دەکات

کلۆپ کار لەسەر ھێنانی سێ یاریزان دەکات
کلۆپ کار لەسەر ھێنانی سێ یاریزان دەکات
یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بەسەرپەرشتی ڕاھێنەری ئەڵمانی کلۆپ ئەمساڵ لەسەردەستی ئەم ڕاھێنەرە ئاستی تیپەکە چۆتە قۆناغێکی تر و رۆژ بە رۆژ تیپەکە بەشێوەیەکی تر دەردەکەوێت ، لە ئێستادا یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی چاوی ڕاگەیاندنی وڵاتـەکەی لەسەر ، رۆژنامەکانی ئینگلتەراش ئەوەیان ئاشکرا کردوە بەرپرسانەی یانەکە لە رێگەی یۆرگن کلۆپی ڕاھێنەری یانەکە گفت و گۆیەکانی دەست پێکردوە لەگەڵ ھەریەک لە یاریزانان دۆن ستونز یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی ئیڤەرتۆن و ئۆبامینگی یاریزانی یانەی دۆرتمۆند و لۆکاکۆی بەلجیکی بۆ ئەوەی بتوانن کێبرکێ لەگەڵ یانەی مان یونایتد بکەن لەسەر بەدەست ھێنانی تواناکانی ئەم یاریزانە، کاربەدەستانی یانەکەش ئەم کارەتەیان بەکارھێناوە بۆئەوەی ئەم سێ یاریزانە بەتوانایە بگوازنەوە ریزی یانەکەیان لە ھاوینی ئەمساڵ، بەڵام تاکوئێستا ئەم یاریزانانە ھیچیان بەفەرمی ئاشکرا نەکردوە.
کارزان کانەبی
Top