شەیتانەکان گرنگی بە تۆنی کرۆز دەدەن

شەیتانەکان گرنگی بە تۆنی کرۆز دەدەن
شەیتانەکان گرنگی بە تۆنی کرۆز دەدەن
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بتوانێ لە ھاوینی ئەمساڵ تۆنی کرۆزی یاریزانی یانەی شاھانەی ئیسپانی و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بگوازێتەوە ریزی یانەکەی ، بەرپرسانی یانەی مان یونایتد ئارەزووی زۆریان ھەیە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بھێنە یاریگای ئۆڵترافۆرد، ھاتنی ئەم یاریزانەش بۆ دوای کۆتایی ھاتنی ماوەی کارکردنی ڤان گال دێت کە ئەمساڵ نەیتوانیوە ئاستی شایستە پێشکەش بکات و خۆزی مۆرینھۆی ڕاھێنەری تازەش داوای کردوە گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە ئەڵمانیە بکەن بۆ بەھێز کردنی ھێلی ناوەڕاستی یانەی مان یونایتد، ھەر چەندەپێشووتر ئیدارەی مان ئەوەیان ئاشکرا کردبوو کە پارەیەکی باشیان بۆ مۆرینھۆ داناوە بۆ مۆکردن گرێبەست لەگەڵ یاریزانان تۆنیش یەکێکە لەم یاریزانانە کە لە ھاوینی ئەمساڵ ئەگەری ھاتنی بۆ ئۆل ترافۆرد ھەیە.
کارزان کانەبی
Top