کۆیە لە سیروانی بردەوە، پێشمەرگەش بە خالێک ڕازی بوو

کۆیە لە سیروانی بردەوە، پێشمەرگەش بە خالێک ڕازی بوو
لە خولی پلە یەکی کوردستان
کۆیە لە سیروانی بردەوە، پێشمەرگەش بە خالێک ڕازی بوو
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی گەڕی دووەمی چوارگۆشەی زێرینی خولی پلە یەکی یانەکانی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە دوویاری گرنگ و بە ھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەچوو، لە شاری کۆیە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزشی ھەردوو یانەی کۆیە و سیروانی نوێ ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یاریزانانی کۆیەش بە پاڵپشتی ھاندەران و یاریگا توانیان یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنین بە ئەنجامی(١-٠)گۆڵ و سێ خاڵی گرنگیان لەسەر حیسابی یانەی سیروان بەدەستھێنا قەرەبووی شکستی ھەفتەی ڕابردوویان کردەوە، لە شاری سلێمانیش لەسەر یاریگای فەرماندەیی لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی گازی باکوور و پێشمەرگەی سلێمانی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و سەرئەنجامیش ھەردوو یانەش بە دوو گۆڵ و بەخالێک یەکسان بوون.
١-گازی باکوور٤خاڵ
٢-سیروانی نوێ ٣خاڵ
٣-کۆیە٣خاڵ
٤-پێشمەرگەی سلێمانی١خاڵ
Top