بەرسائەمجارەش پەنا بۆ گۆڵپارێزێکی ئەڵمانی دەبات
بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا یانەکەی لە ھاوینی ئەمساڵ بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ بێرندلینۆی گۆڵپارێزی ئەڵمانی و یانەی لیڤەرکوزن مۆردەکات،بۆ ئەوەی گرفتی ھێلی گۆڵپارێزیان چارەسەر بکەن ، ھەریەک لە گۆڵپارێزەرانی یانەکە براڤۆ و شتیغن ئارەزووی یاری کردن دەکەن لە یارییەکانی یانەکەیان ، ھێنانی ئەم گۆڵپارێزە لاوە بۆ یاری کردنە لە ھەردوو جامی شای ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ، ھەرچەندە کلوپی ڕاھێنەری لیڤەرپوول ئارەزویەکی زۆری ھەبووە بۆ کڕینی ئەم گۆڵپارێزە بۆ ریزی یانە ئینگلیزیەکە ، لەبەرامبەریشدا رۆژنامەکانی ئینگلتەرا دەلێن شیغن نیزیکە لەوەی بێتە ئینگتەرا،رۆژنامەی مارکای ئیسپانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەکەی کەتالۆنیا ئەم گۆڵپارێزە ٢٤ساڵیە بھێنێتە ریزی یانەکەی.
کارزان کانەبی
