راهێنەر و یاریزانێكی كورد بەشداری لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی دەكەن

راهێنەر و یاریزانێكی كورد بەشداری لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی دەكەن
یەكێتی گۆرەپان و مەیدانی عێراق بەفەرمی شاندی هەڵبژاردەی عێراق لەسەر ئاستی لاوان بۆ كوران و كچان دەستنیشانكرد بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی، كە لە وڵاتی جەزائیر ئەنجام دەدرێت.
هەریەكە لە راهێنەر (مامۆستا رەعد) و كچە یاریزان (مەریم عەبدولحەمید) بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كراون بۆ ئەوەی بەشداری لەم پاڵەوانێتیە بكەن.
مەریم عەبدولحەمید توانی پلەی دووەم لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا لە بازی بەرز بە دەست بهێنێت و چاوەروان دەكرێت لەم پالڵەوانێتیە ئەنجامی شایستە تۆمار بكات و بتوانێت ژمارەی سەركەوتن بۆ پاڵەوانێتی جیهان بۆ گۆرەپان و مەیدان تۆماربكات.
رێبین رەمزی
Top