ھەڵبژاردەی کوردستان دەستی بە یەکە مەشقیەکان کرد
ئێوارەی دوێنی سێ شەممە لەسەر یاریگای دووەمی شەھید فەرەنسۆ ھەریری ھەڵبژاردەی کوردستان بە مەبەستی بەشداری کردنی لە پاڵەوانێـتی کۆنیفا لە ھەرێمی ئەبخازیالە وڵاتی روسیا دەستی بە یەکە مەشقیەکان کرد لەسەر دەستی خەسرۆ گوورن ڕاھێنەری یەکەمی ھەڵبژاردەکە ، لە مەشقیەکانیش ٢٥ یاریزان بەشداری یەکە مەشقیەکان دەکەن بۆ ماوەی سێ رۆژ مەشقەکانیان بەردەوام دەبێت دواتریش دەستەی راھێنەرانی ھەڵبژاردەکە پێکھاتەی کۆتایی یاریزانان دیاری دەکەن و پێشکەشی یەکێتی تۆپی پێ کوردستانی دەکەن ، لە یەکە مەشقیەکەی دوێنێش سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وسکرتێری یەکێتیەکە لەگەڵ یاریزانان و دەستەی ڕاھێنەران کۆبووەوە مەبەستی رێنماییەکان و یەکە مەشقیەکان بڕیرایشە ئەم پاڵەوانێتیە لە رۆژی ٢٨ی مانگی داھاتوو دەست پێبکات ، یەکە مەشقیەکانیش ئەمڕۆ چوار شەممە و سبەی پێنج شەممە بەردەوام بێت لە پایتەختی کوردستان.
کارزان کانەبی
