چێلسی ئامادەکاری بۆ گواستنەوە یاریزانان دەکات
یانەی چێلسی ئینگلیزی ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی یاریزانان لە ھاوینی ئەمساڵ بۆ ئەوەی تیپەکەی بەھێزتر بکات، لە ئێستاوە بەرپرسانی یانەکە ھەوڵ بۆھێنانی یاریزانی نێودەوڵەتی ئەرمینی ھینریکی یاریزانی یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەکەن بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەم ساڵ بگوازنەوە ریزی یانەکەی، رۆژنامەی میترۆ ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا بەرپرسانی یانەی بلوز لە رێگەی بەرێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانە ھەوڵی بەدەستھێنانی ھێنریک موختاریان ، یانە ئینگلیزیەکەش بڕی زیاتر لە ٤٦ملیۆن جونەی ئیستەرلینی بۆ ئەم یاریزانە دابین کردووە لە ئەگەری گواستنەوەی بۆ خولی ئینگلیزی ، بەرپرسانی یانەی بلوز دەیانەوێت لە رێگەی ھێنانی ئەم یاریزانە ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەیان بەھێزتر بکەن ، ھێنریکی تەمەن ٢٧ساڵ لە ٢٩یاری خولی بۆندس لیگ ١١گۆڵی تۆمارکردوە گرێبەستەکەشی لە ساڵی ٢٠١٧ کۆتایی دێت، تاکو ئێستاش بەرپرسانی یانەی دۆرتمۆند بڕیاری رۆیشتنی ئەم یاریزانەیان لە یانەکە ئاشکرا نەکردوە.
کارزان کانەبی
