شەیتانەکان بۆ مۆرینھۆ دەست کراوەن
دەستەی کارگێڕی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی بڕیاری ئەوەی داوە دەست کراوە بێت لەبەرامبەر ڕاھێنەری تازەی یانەکەیان خۆزی مۆرینھۆبۆ ئەوەی بە ئارەزووی خۆی ژمارەیەک لە یاریزنانی پیشگەر بگوزێتەوە ریزی تیپەکەی لە ھاوینی ئەمساڵ، رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی مان یونایتد بڕی ٣٠٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی تەرخان کردوە بۆ مۆرینھۆ بۆ ئەوەی بە ئارەزووی خۆی کار لەسەر ئەو پارەیە بکات بۆ ھێنانی یاریزانان، مۆرینھۆش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا بەرنامەی ھەیە بۆ ھێنانی ژمارەیەک لە یاریزانانی بەتوانا لەسەر ئاستی ئەوروپا ، خۆزی کاری لەسەر ئەوەش کردوە کە تاڕادەیەک زەلاتان ئیبراھیمۆڤیچی سوێدی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی ڕازی کردوە بۆ ھاتنی بۆ یانەی مان یونایتد ، مۆرینھۆ ئەوەشی بە بەرپرسانی یانەی پاریس گوتوە کە ناتوانی دەست بەرداری مان یونایتد بێت چونکە پێشووتر گرێبەستی لەگەڵ ئەوان کردوە.
کارزان کانەبی
