سبەی پاڵەوانیەتیی بۆلینگی قوتابخانە ئامادەییەکان دەست پێ دەکات
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە وەرزش و قوتابیان لە سنوری قوتابخانەکانی پەروەردە جیاوازەکان بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و ھونەر لە وەزارەتی پەروەردە بە ھەماھەنگی لەگەڵ شاری یاری سمایلاند ھەڵدەستێ بە کردنەوەی پاڵەوانیەتیی بۆلینگی ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەکانی ناوەند و دەوروبەر و دەشتی ھەولێر کە بڕیارە ماوەی پاڵەوانیەتیەکە سێ رۆژ بخاینێ، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێەتیەش مامۆستا موحسین عەولا بەرێوەبەری وەرزش لە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر گوتی" ئێمە وەکو بەرێوەبەرایەتی گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر بە ھەماھەنگی شاری یاری سمایلاند ئەم پاڵەوانیەتیەمان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی قوتابیە وەرزشکارەکان ئەمساڵ ھەرچی نەبێت چەند خوڵ و پاڵەوانیەتیەکایان بۆ ئەنجام بدرێت، چونکە بەھۆی قەیرانی دارایی ماوەیەکە ھیچ خوڵ و قارەمانیەتیەکان بۆ نەکراوەتەوە ئێمەش بە باشمان زانی ئەم پاڵەوانیەتیە ئەنجام بدەین، لە بارەی ژمارەی قوتابخانە بەشداربوەوەکانیش موحسین گوتی" ٢٠قوتابخانەی ئامادەیی سنوری ھەریەک لە پەروەردەکانی ناوەند و دەروبەر ودەشتی ھەولێر تێدا بەشدار دەبن و یارییەکانیش بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت لە ھۆڵی بۆلینگی رۆیال مۆل ، قوتابخانەکانیش دابەشی سەر دوو کۆمەڵەمان کردوە لە ھەر تیپێک بە دوو سەرکەوتن سەردەکەوێت بۆ قۆناغەکانی داھاتوو، ئێمە ئەگەر باری دارایمان باش بێت دەتوانین خولی زیاتریش بکەینەوە بۆ قوتابیانی خۆشەویست، ئەم پاڵەوانیەتیەش بۆ یەکمجارە لەسەر ئاستی قوتابخانەکان بۆ قوتابیانی ئامادەیی دەکرێت کە پیشووتر پاڵەوانیەتیی لەم جۆرە ئەنجام نەدراوە.
کارزان کانەبی
