فیفا رێگە نادات هەڵبژاردەی عێراق لە ئێران یاری بكات
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی بەفەرمی بریاری دا یارییەكانی لە قۆناغی سێیەم و كۆتایی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018 لە وڵاتی ئێران ئەنجام بدات، هەردوو هەڵبژاردەی ئیمارات و سعودیە نارەزایان لەسەر ئێران دەربری، بەتایبەتی یەكێتی تۆپی پێی سعودیە، كە تەئكیدی لەوە كردووە بەهیچ شێوەیەك یاری لە وڵاتی ئێران ناكەن بەهۆی بوونی كێشەی سیاسی لە نێوان هەردوو وڵات و نووسراوێكی نارەزایان ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا و جیهان كرد.
دوای چاوەروانێكی زۆر بەفەرمی یەكێی تۆپی پێی ئاسیا و جیهانی بریاری كۆتایی خۆیان دا و بەفەرمی داوای عێراقیان رەتكردووە و دەبێت یەكێتی تۆپی پێی عێراق بە زووترین كات شوێنێكی تر وەكو یاریگەی خۆی دەستنیشان بكات.
یەكێتی تۆپی پێی عێراق وڵامی نووسراوی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا داوە، تەئكیدیان لەوە كردووە، كە داوایەكی یاسایی لەسەر یەكێتی تۆپی پێی جیهان و ئاسیا تۆمار دەكەن لە دادگای كاس تایبەتمەند بە بواری وەرزش.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی عێراق لە كۆمەڵەی یەكەمی قۆناغی سێیەم و كۆتایی یارییەكانی پاڵاوتن كیشوری ئاسیا بۆ جامی جیهانی 2018 یاری دەكات شانبەشانی هەڵبژاردەكانی (ژاپۆن، ئوستراڵیا، ئیمارات، سعودیە، تایلاند).
رێبین رەمزی
