سبەی هەڵبژاردەی كوردستان دەست بەمەشقی خۆی دەكات

سبەی هەڵبژاردەی كوردستان دەست بەمەشقی خۆی دەكات
وا بریارە سبەی سێشەممە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر، هەڵبژاردەی كوردستان دەست بە یەكەی مەشقی خۆی بكات بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا، كە لە هەرێمی ئەبخازیا لە رووسیا ئەنجام دەدرێت.
هەڵبژاردەی كوردستان لە 28 یاریزان پێكهاتووە، لەمباریەوە دڵشاد ساڵح سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی كوردستان سەبارەت بە خۆئامادەكردنی هەڵبژاردەكە گووتی: رۆژی 26ی ئەم مانگە یەكەم گردبوونەوە و یەكەی مەشقمان لە یاریگەی شەهید فڕەنسۆ هەریری لە هەولێر دەبێت، كە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوامدەبێت و تێیدا راهێنەر دەگاتە پێكهاتەی كۆتایی و لە كۆی 28 یاریزان، 23 یاریزان دەهێڵێتەوە، دواتر لە رۆژی 1ی ئایار مەشق و ئامادەكارییەكان دەستپێدەكات.
سەبارەت بە ئەنجامدانی یەكەی مەشقی لە دەرەوەی كوردستان دلشاد ساڵح گوتی: زەحمەتە بتوانین ئۆردوگای مەشقی لە دەرەوەی كوردستاندا ئەنجامبدەین، چونكە كات كەمە و توانای داراییش لاوازە.
یاریزانە بانگهێشتكراوەكان بۆ هەڵبژاردەی كوردستان بەمشێویە: رێباز عەبدوڵڵا(یانەی هەولێر)، دلۆڤان ساڵح(یانەی دهۆك)، زنار فەیزی(یانەی دهۆك)، سەرهەنگ موحسین(یانەی هەولێر)، جاسم محەمەد حاجی(یانەی زاخۆ)، ئاماد ئیسماعیل(یانەی دهۆك)، ئاراس مستەفا(یانەی زێرەڤانی)، هەردی سیامند(یانەی هەولێر)، رێبوار نجمەدین(یانەی برایەتی)، دلۆڤان مەهدی(یانەی زاخۆ)، هاوكار لەتیف(یانەی نەورۆز)، كامەران عەلی(یانەی زێرەڤانی)، بەیار ئەبو بەكر(یانەی دهۆك)، نیاز محەمەد(یانەی پێشمەرگەی هەولێر)، بەرۆژ جادر(یانەی زاخۆ)، كۆسرەت بایز(یانەی هەندرێن)، دیار رەحمان(یانەی هەولێر)، میران خەسرەو(یانەی هەولێر)، هاورێ جەلال(یانەی پێشمەرگەی هەولێر)، هونەر ئەحمەد(یانەی زاخۆ)، عەلی عەزیز(یانەی ئارارات)، محەمەد سابیر(یانەی شێروانە)، فەرحان شكور(یانەی هەولێر)، ئەیوب ئەیاد(یانەی زێرەڤانی)، عەبدوڵڵا كەیفی(یانەی كەركووك)، رێكار هاشم(یانەی هەندرێن)، فەرهنگ وریا(یانەی پێشمەرگەی هەولێر)، خالد موشیر(یانەی دهۆك).
و دەستەی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی كوردستان پێكهاتووە لە خەسرەو گورون(راهێنەر)، خالید موسا(یانەی گارە)(یاریدەدەری راهێنەر)، دارەوان قادر(یانەی كەركووك)(یاریدەدەری راهێنەر)، فاخیر عەلی(یانەی هەولێر)(راهێنەری گۆڵپارێز).
جێگەی باسە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا لە رۆژانی 28/5/2016 تا 6/6/2016 لە هەرێمی ئەبخازیا بەردەوام دەبێت.
رێبین رەمزی
Top