یانەیەکی تورکی یاریزانێکی بەرسا دەکاتە ئامانج

یانەیەکی تورکی یاریزانێکی بەرسا دەکاتە ئامانج
یانەیەکی تورکی یاریزانێکی بەرسا دەکاتە ئامانج
یانەی بێشکتاشی تورکی بە مەبەستی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە وەرزی نوێ خولی یانەکانی تورکیا لە گفت و گۆدایە لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بۆ ئەوەی بتوانی یاریزانی ھێلی بەرگری یانەکەی بەڕەگەز بەلجیکی تۆماس فیرمایلن لە ھاوینی ئەمساڵ بگوازێتەوە ریزی یانەکەی رۆژنامەی سپۆرتی کەتالۆنی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی بیشکتاشی تورکی ھەوڵی جدی داوە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بەلجیکیە بگوازێتەوە ریزی یانەکەی بۆ ئەوەی ھێلی بەرگری یانەکەی بەھێز بکات لە وەرزی داھاتووش لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سوود لە تواناکانی ئەم یاریزانە ببینێ ، یانەی بەرشلۆنەش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ھەر یانەیەک ئارەزووی بەدەستھێنانی تۆماس دەکاتە بابێتە کێبرکێ کڕینی ئەم یاریزانە وە ھەریەک لە یانەکانی لیڤەرپوول و چێلسی و ویست ھام و یۆڤناتۆس لە ھەوڵی ئەوەن گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە بکەن لەبەرامبەر بڕە پارەیەکی کەم بۆیان ، ناوبراویش لە یانەی ئەرسناڵەوە پەیوەندی بەرشلۆنە کردوە ، بەڵام وەکو پێوست یاری پێ نەکردووە لە خولەکانی ئیسپانیا .
کارزان کانەبی
Top