چێلسی پلانی تۆکمەی داناوە

چێلسی پلانی تۆکمەی داناوە
چێلسی پلانی تۆکمەی داناوە
ئەنتۆنیۆکۆنتی ڕاھێنەری نوێ یانەی چێلسی ئینگلیزی بەردەوامە لە بەھێزکردنی پێکھاتەی یانەکەی بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی ئینگلیزی دەوێت ببێتە یەکێک لە تیپە سەرسەختە بەھێزەکانی خولەکە، لە ئێستاوەش کۆنتی کار لەسەر ھێنانی یاریزانان دەکات، رۆژنامەی ستاری بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ئەم ڕاھێنەرە بەڕەگەز ئیتالیەکە دەوێت لە ھاوینی ئەمساڵ گرێبەست سیتڤان یۆفیتیشی ھێرشبەری یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی مۆربکات بۆ ئەوەی ھێلی ھێرشبەری یانەکەی زیاتر بەھێز بکات، جگە لەم یاریزانەیش کۆنتی ڕاھێنەری ئێستای ھەڵبژاردە ئیتالیا نیازی ئەوەی ھەیە مۆنتینگریش بھێنێتە ریزی یانەکە ئینگلیزیەکە ، ھەر چەندە یۆفیتیش چوار ھەفتە بوو گۆڵی تۆمار نەکردبوو بەڵام لە یاری ئۆدەنیزی توانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات و یانەکەی بەرەوو سەرکەوتن برد، تۆری سکای سپۆرتی ئیتالیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا کە یاریزانی ناوبراو لە ھەوڵی ئەوەدایە یانە ئیتالیەکە جێ بھێلێت و ئیستا بیر لە یانەیەکی تازە دەکاتەوە ، یاریزانی تەمەن ٢٦ساڵ لە یانەی مان سیتیەوە پەیوەندی بە ئەنتەر میلان کردوە بە شێوەی خواستن و یانەکەش داوای ١٥ملیۆن یۆرۆدەکات بۆ دەست بەرداربوونی، کۆنتیش دەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە بگوازیتەوە ریزی یانەکەی.
کارزانە کانەبی
Top