یانەی شاھانە ھەوڵی بەدەستھێنانی ھێرشبەرێکی لاو دەدات

یانەی شاھانە ھەوڵی بەدەستھێنانی ھێرشبەرێکی لاو دەدات
یانەی شاھانە ھەوڵی بەدەستھێنانی ھێرشبەرێکی لاو دەدات
ئامانجی یانەی ریال مەدرید لە وەرزی داھاتوو بەھێزکردنی ھێلەکانی یاری کردنی تیپەکەیانە، لەئێستاوە ئیدارەی یانەکە چاودێری ئەو یاریزانانە دەکەن کە ئاستی شایستە پێشکەش دەکەن، یانەی شاھانەی پایتەختی ئیسپانیا چاویان لەسەر یاریزانی یانەی ریو ڤالیکانۆی ئیسپانی میکۆ فیدورە کە ناوبراو ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی ریۆڤالیکانۆ ئاستێکی باشی پێشکەش کردوە ، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داویان لە بەرپرسانی یانەی ریو کردوە بۆ ئەوەی دەستبەرداری یاریزانی یانەکەیان میکۆ فیدور بن کە تەمەنی تەنیا ١٦ساڵە ، رۆژنامەی ئاس ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە میکۆی تەمەن ١٦ساڵ بەڕەگەز خەڵکی ولاتی فەنزوێلایی ئەمریکای لاتیەنیە و یەکێکە لەیاریزانە باشەکان لە تەمەنی ١٥ساڵی ھاتۆتە وڵاتیئ یسپانیا لە پشووی ھاوینی وەرزی ڕابردوو لە ھەڵبژاردنی یاریزانانیش لە یانەی فالنیسا دەرچووە ، بەڵام تاکو ئێستا بەرپرسانی یانەی شاھانە ئەم ھەواڵەیان بە فەرمی ڕانەگەیاندوە کە ئاخۆ ئەم یاریزانە دەبێتە مەدریدی یاخود یانەکە تەنیا پشت بە ئەستێرەکان دەبەستێت بۆ وەرزی نوێ یاریزانی ناوبراو لە چەندین خولیش یاری کردوە .
کارزان کانەبی
Top